خزمەتگوزارییەکانی چاپخانەی جەنگەڵ

تیمی چاپخانەی جەنگەڵ حەوڵ دەدات هەتا بە  ڕاگرتنی باشترین بەڕمێن، کۆگرترین کۆمەڵ لە خزمەتگوزارییەکانی چاپی شارەزایی بە کڕیارانی خۆی پێشکەش بکات. چاپخانەی جەنگەڵ دەتوانێ هەتا لە کورتترین کاتی گونجاو، بەرهەمی بە بەڕمێن و نرخی کێبەرکێیی لە خزمەت کڕیارانی خۆی بهاوێت.

کارناسەکانی خاون ئەزموون لە چاپخانەی جەنگەڵ، ڕاوێژکارانی ئێوە لە خزمەتگوزاری نیگارکێشی، تاوتوی چۆنایەتی بەرهەم و چاپ داهەن. تیمی چاپخانەی جەنگەڵ لە نزیک و بەڕواڵەتی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێوە هاوکاری دەکات، هەتا بتوانێت تەواوی داخوازییەکانی ئێوە بە باشترین شێوازی گونجاو ئەنجام بدات و داخوازییەکان بە باشترین شکل لە دەسترەسی ئێوە بهاوێت.

خزمەتگوزاری چاپ و بەسەبەندی

لە تایبەتمەندییەکانی تاقانە و بژاردەی سەنتەری بڵاوکردنەوەی جەنگەڵ ئەوەیە کە تەواوی پرۆسەکانی چاپ لە فەزای هەشت هەزار میتری چاپخانەی جێگرتوو  لە تاران ئەنجام دەدرێت، هەتا بەمشێوەیە خێرایی و بەڕمێنی کار بە شێوازێکی بەرچاو زیاد بێت و خەرجەکانی کۆتایی بۆ کڕیاران کەمترین بیت. ئەو دەرفەتە بۆ کڕیاران هەیە کە بۆ تۆمار کردنی داخوازیەکەیان، فۆرمی داخوازی پڕ بکەنەوە هەتا دوایی پەسەند کردن لە لایەن سەنتەری بڵاوکردنەوە، هاوئاهەنگی پێویست لەگەڵ کڕیاران ئەنجام بدرێت. دوای هاوئاهەنگی سەرەتایی، فایلی نیگارکێشی کراو لە کڕیار وەردەگیرێت و دەیدەن بە چاپخانەی.

یەکیک لە گرینگترین خزمەتگوزارییەکانی چاپخانەی جەنگەڵ پێش لە چاپ، هەڵسەنگاندنی چۆنایەتی دووبارەی داخوازییەکانی ئێوەیە. ناوەرۆکی داخوازی ئێوە پێش لە چاپ، هەڵدەسەنگێندرێ هەتا لە جێی پێویست بە گۆڕان، چاک بکرێت و پرۆسەی چاپ بێ هیچ جۆرە کێشەیێک ئەنجام بدرێت.

دوای پەسەندکردنی فایلی نیگارکێشی کراو، هەنگاوی چاپ دەست پێدەکرێت. پسپۆرەکانی چاپخانە لە سەر تەواوی قۆناغەکانی چاپ، چاودێری تەواویان هەیە هەتا داخوازییەکانی ئێوە بە بێ هیچ کەم و کورتیێک بەڕێوە بچێت. هەروەها تیمی چەن زمانەیی پشتیوانی چاپخانەی جەنگەڵ لە خزمەت کڕیاران دایە و لە کاتی داخوازی هەتا کاتی دانەدەستی کار بەڕواڵەتی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیاران لە پێوەندی دادەبێت.

جۆراوجۆری خزمەتگوزارییەکانی چاپی

کەلوپەلی چاپخانەی جەنگەڵ بەڕواڵەتی کۆ لەسەر بنەمای چاپی ئەفسێتە. بەهۆی کەلوپەلی نوێی چاپخانە شیانی داخوازی سازی بەرهەمەکان لە ژمارە، وێنەکان و ئەندازەکانی جۆراوجۆر بۆ کڕیاران هەیە. چاپخانەی جەنگەڵ بە کەڵک وەرگرتن لە کارناسەکانی خاوەن ئەزموون و دەزگایەکانی چاپی بەڕۆژی خۆی دەتوانێت بۆ داخوازی زۆر زۆر و یا دەسبەجێ، بە نرخێکی گونجاو، ڕێگەچارێکی خێرا و کردەیی ئەنجام بدات.

هەروەها لێ زیاد کردنی پاژەکان و وردەکاری بە کارەکانی چاپ کراو بۆ زۆر بوونی جوانی و بەڕمێنی کار و هەروەها دانەدەستی پرۆژەکان لە کەمترین کاتی مەیسەر لە خزمەتگوزارییەکانی دوای چاپی چاپخانەی جەنگەڵ حساو دەکریت. چاپخانەی جەنگەڵ دەتوانێت لەگەڵ جۆراوجۆری شێوازەکانی هەلکۆلین و قیت کردنەوه، زێڕکوتی، سیلفۆنی مەخمەری و یوڤی جێگەدیار جوانی و بەڕمێنی داخوازییەکانی ئێوە زۆرتر بکات.