قۆناغ
بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی ساڵنامە چاپخانەیکی بەهێز و یەکپارچەی پێویستە. کۆمەڵگەی جەنگەل ئەم بەرهەمانە بە شێوەی داخوازکردن بەچاپ ئەهێنێت. ئێوە دەتوانن جنسی کاغەز و بنچینەی ساڵنامەکەی خۆتان هەڵبژێرن و بەرهەمەکە لە ئێمە بە تایبەتی وەربگرن. قۆناغەکانی چاپی ساڵنامە گوزارەکانی لیستکراوی ژێر لەبەر دەگرێ.
ڕاوێژکاری چاپەمەنی، دیزاین و هەناردنی فایل مشاوره
دیزاین کردنی ساڵنامە
لیتۆگرەفی
چاپ و بەرهەمهێنان
پشکنینی کوالیتی
دانانی تایبەتمەندییەکانی تایبەت
تەجلید و بڕینی ساڵنامە
ڕاوێژکاری چاپ و دیزاین، ناردنی فایل
ڕاوێژکارانی دیزانی جەنگەل ئێوە یارمەتی دەدەن ساڵنامەیکتان بێ وا پێناسەی کەسب و کارتانە. ئەم ڕاوێژکارانە ژینە ئەزموونێکی زۆریان لە سەر چاپدا هەیە و لەگەڵ کەڵتور و گوزارەکانی کاریگەر لەم بوارەدا ئاشنان و دەتوانن لە هەڵبژاردنی جۆری تەجلید و تەنانەت جنسی کاغەزی گۆنجاو بۆ بەچاپ هێنان ساڵنامەی بەدڵی خۆتان یارمەتیتان بدەن.
هەروەها ئەکرێ فایلی ساڵنامەی دڵخوازی خۆتان بۆ تیمی ڕاوێژکاری کۆمەڵگەی جەنگەل بنێرن تا بەرهەمەکە لە ڕووی فایلی خۆتان بە چاپ بڕوات و بەرهەم بێت. ئێوە دەتوانن فۆرمەتە جیاوازەکانی ناردنی فایل لە پسپۆرەکان ئێمە پرسیار بکەن.
ناردنی فایل بۆ کۆمەڵگەی جەنگەڵ لە ڕێگەی ئیمێلدایە و هەموو زانیاریەکانی ئێوە لە لایەن ئێمە پارێزدراون.
قۆناغی دیزاین ساڵنامە
ساڵنامە بە چەند دیزاینی جۆراوجۆر لە لایەن کۆمەڵگەی جەنگەل دیزاین و بەرهەم دێت. قۆناغی دیزاینی بەرهەمەکەتان دەتوانێت پشتبەس بەوە کە کام جۆر بەرهەم بۆ بەچاپ چوون هەڵدەبژێرن جیاواز بێت. ئێوە دەتوانن لە هەموو هەنگاوەکان لەگەڵمان لە پەیوەندیدا بن و له پێشچوونی بەرهەم خۆتان لە قۆناغی دیزاین و بەرهەمهێنان ئاگادار ببنەوە.
لیتۆگرەفی
لەپاش کۆتایی هاتن دیزاینی ساڵنامە، بەرهەمەکەتان دەڕواتە قۆناغی لیتۆگرەفی. لە لیتۆگرەفی فایلی دیزاین کراوی بەرهەم لە پرۆسەیکدا دەبێتە پلێتهایکی ئەلمینیۆمی وا لە دەزگاکانی چاپەمەنی بەکار دێن. چۆنکە پلێتە ئەلمینیۆمیەکان پشتبەس بە قەبارەی لاپەڕەکان ساڵنامە ئامادە دەبن، قەبارەی ساڵنامە لە قۆناغی لیتۆگرەفی گوزارەیک گرنگە. قەبارەی ساڵنامە هەڵبژادەی خۆتانە. ئێوە دەتوانن ئەندازەی دڵخوازی خۆتان بە ڕاوێژکارانی دیزاین و چاپەمەنی کۆمەڵگەی جەنگەل باس بکەن، تا ساڵنامە بە قەبارەی دڵخوازتان بە بەرهەم بێت.
چاپی بەرهەم، پشکنینی کوالیتی
جنسی کاغەزی ئاسایی بە کارهێنراو لە چاپ ساڵنامە، کاغەزی بریقەدارە. ئەم جنسە ئاستی بەرگری بەرزێکی هەیە و ڕەنگ و وێنە بەباشی تێدا جێگر دەبێت. کۆمەڵگەی جەنگەل لە بەرزترین کوالیتی کاغەزەکان بازاڕ ئیستفادە دەکات.
کۆمەڵگەی جەنگەل بۆ بەرهەمهێنان پایەی ساڵنامە سەرە مێزییەکان، لە مقەبای جیاواز بە گرەماژ(قورسی بنچینەیی)ی جیاواز کەڵک وەردەگرێت. بۆ ئەم بابەتە هەروەها دەکرێت چێو یان تەڵقی بەهێز بەکار بێری. ئیوە دەتوانن جنسی کاغەز و پایەی ساڵنامەی دڵخوازی خۆتان بۆ ڕاوێژکارانی دیزاین و چاپەمەنی ئێمەدا باس بکەن تا چاپەمەنی لە ڕووی داخواز و ئارەزووی خۆتان بەرهەم بێت.
پشکنینی کوالیتی و چاودێری ڕەنگ لەکاتی بەرهەم هێنانی چاپەمەنی، لە لایەن کارناسانی کۆمەڵگەی جەنگەل ئەنجام دەبێت.
دانان تایبەتمەندییەکانی چاپەمەنی
ئێوە دەتوانن وێرای بەسەرخستنی تایبەتمەندییەکان تایبەت چاپەمەنی بە ساڵنامەی خۆتان، ببنە خاونی بەرهەمێکی جیاواز و بێوێنە تا لەم ڕێگەدا کەسب و کاری خۆتان بە مشتەرییەکان بناسێنن. هەندێک لەم تایبەتمەندییانە لە خوارەوە لیست کراون:
UV
زەرب لێدان
بارز کردنەوە
پلاک (قاپی کانزایی)
پسپۆڕەکانی چاپخانەی جەنگەل بە یارمەتی ئامێرە مودیرنەکان ئەم چاپخانە دەتوانن بۆ ئێوە ژمارەیکی زۆر لە تایبەتمەندیکان چاپەمەنی دابین بکەن.
تەجلید
تەجلید لە ئیشی ساڵنامەدا بە واتای تێگردنی لاپەڕەکان و پایەی ساڵنامەدایە. جۆرەکانی دابینکراوی تەجلید ساڵنامە لە لایەن کۆمەڵگەی جەنگەل ئەمانەن:
چەسپی گەرم
دووراندن و چەسپ
تەجلیدی بە بایەخ
بەتەل
فەنەری
هارد کاوێر
وە ئەوانی دیکە. بەڵام تەجلیدی ساڵنامە سەرەمێزییەکان و دیواری تەنانەت تەجلیدی فەنەری دەبێت.
چۆنیەتی داخوازکردن
ئاسانترین ڕێگەی داخوازی ساڵنامە لە چاپخانەی جەنگەل لەڕێگەی فۆرمی تۆمار داخواز دایە. ئەم فۆرمە ئێوە و ڕاوێژکارانی چاپخانەی جەنگەل یارمەتی دەدات تا لە خێراترین کات بگەینە داواکاری دڵخوازی خۆتان. ئەگەر سەبارەت بە بەشە جیاوازەکانی داخواز یان کۆمەڵگەی جەنگەل پرسیارتان هەیە دەتوانن سەردانی لاپەڕەی پرسیارە ئاساییەکان بکەن. هەروەها لاپەڕەی پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا دەتوانێ لە پەیوەندی گرتن لەگەڵ کارناسانی کۆمەڵگەی جەنگەل یارمەتیتان بدات. ئەم کۆمەڵگە بۆ کڕیارانی خۆی خزمەتگوزاری دیزاینیش دابین دەکات.